عەبدوڵڵا ئۆجەڵان هۆشدارى بە ئەحمەد تورک داوە کە ئەگەرى تیرۆرکردنى هەیە

تورکیا –KDP.info / رۆژنامەى یەنی شەفەق تورکیا لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا بڵاوی کردەوە: کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بەیندیخانەى ئیمرالی، لەکاتى دیدار لەگەڵیدا، هۆشدارى بە ئەحمەد تورک داوە، کە ئەگەرى تیرۆرکردنى لەم بارودۆخەى ئێستا هەیە، بە گوێرەی هەواڵەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بە ئەحمەد تورکی راگەیاندووە: دڵنیا بە لەوەی کە کەسانێک هەن دەخوازن، دانوستانەکانى ئێستاى نێوان تورکیا و کورد بە بنبەست بگەینن و هاوکات داخوازن پێکدادانەکان لەنێوان هەردوولا درێژەى هەبێت،سەرۆکى بەندکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان ( پەکەکە) هەروەها راشیگەیاندووە:کە لە زۆربەی شرۆڤە و لێکدانەوەکاندا باس لەوە کراوە کە کەسان و لایەن هەن لە تورکیا کە بە دەوڵەتی شاراوە ناسراون و هەندێکەسى تریش لە لایەنەکانی ناو پەکەکەش هەن، ئەوانە دەخوازن شەڕ و پێکدادان بەردەوام بێت و لە گەڵ گرتنەبەرى رێککارى سیاسى بۆ کۆتایى هێنان بە توندوتیژییەکان نین و بۆیەش بە دوای بەبنبەست گەیشتنى دانوستانەکان دەگەرێن و بۆیە ئەگەرى تیرۆرکرنى سیاسەتمەدارانى کوردیش زۆرە .شایەنى باسە: ئەحمەد تورک یەکەمین کەس بووە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ڕێگەی پێدراوە سەردانی ئیمرالی بکات بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردەى کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پێناو کۆتایی هێنان بە پرسی کورد لەو وڵاتەدا.




