عێراقییە: مەترسى زۆرە پرۆسەى دیموکراسى لە عێراق لەناو بچێت

عێراق –KDP.info / لیستى عێراقییە مەترسى خۆى نیشاندا لەئەگەرى لەناوبردنى پرۆسەى دیموکراسى و تەسلیم نەکردنەوەى دەسەڵات بەشێوەیەکى ئاشتییانە، لەلایەن نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى عێراقەوە، نوێنەرى عێراقییە حەمزە کەتانى رایگەیاند: دادگاى فیدرالى عێراق کاریگەرى دەسەڵاتى مالیکى لەسەرە و ئاماژەکان ئەوە نیشاندەدات، کە نورى مالیکى سوورە لە سەر وەرگرتنەوى دەسەڵات و پشتگوێ خستنى بریارى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق،کە ماوەى دەسەڵاتەکانى هەر سێ سەرۆکایەتیی دیارى کردووە و بۆ ئەمەش فشارى خستۆتە سەر دادگاى فیدراڵى تا بریارەکەى ئەنجومەن سڕ بکات، کەتانى بە (ئەین)ى رایگەیاند: لێدوانەکانى ئەم دوایەى مالیکى لەلایەن لیستى عێراقییە، وەک هەڕەشە بۆسەر پرۆسەى دیموکراسى رادەستکردنەوەى دەسەڵات بەشێوەى ئاشتییانە پێناسە دەکرێت ، نوێنەرى عێراقییە ئەوەشى خستەروو: کە لیستى عێراقییە مەترسى زۆر هەیە، کە هەڵبژاردن نەکرێت و رەوشەکەش بە ناسەقاگیرى بهێڵدرێتەوە، وەک دیارە فشارى هەرێمی زۆرە مالیکى کار بۆ ئەو ئاراستەیە دەکات .




