لە سۆران دزێک دواى دزینى 10 هەزار دۆلار دەستگیرکرا

سۆران –KDP.info / کەسێک 10 هەزار دۆلار دەدزێت و دواتریش لەلایەن هێزەکانى ئەمنى سۆرانەوە دەستگیر کرا، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، لە لایەن بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆرانەوە، گەنجێک بە تۆمەتی دزینی 10 هەزار دۆلار دەستگیر کرا و ئێستاش لێکۆڵینەوەی لەگەڵیدا دەکرێت، نەقیب محەمەد عەلی، بە زاری کرمانجی راگەیاندبوو: دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای لای ئەوانەوە تۆمار کردبوو، کە بڕی 10 هەزار دۆلاری ئەمریکی لێ دزراوە، تیمەکانى پۆلیس لە بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران، بە وردی بەدواداچوونیان لەسەر دۆسییەکە کرد، توانیان کەسە گومان لێکراوەکە بدۆزنەوە و دواتر دەستگیری بکەن و دەستیش بەسەر پارە دزراوەکە دابگرن، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران راشیگەیاند: تۆمەتبارەکە بە پێی مادەی 446 سزای عێراقی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت، دادگاش بریارى خۆى لەباریەوە دەدات.




