بەپەلە . تەقینەوەیەك لە نزیك كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق

بەغداد- Kdp.info / بۆمبێك بەكاروانی ئۆتۆمبێلەكانی سەرۆكی پەرلەمان دەتەقێنرێتەوە، ئەندامێكی لیژنەی بەرگریش ئه م هه واله پشتڕاست دەكاتەوە.
كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەیەك بەكاروانی ئۆتۆمبێلەكانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئوسامه نوجێفی تەقێنرایەوە لەو بارەوە سەرچاوەیەك بۆ KDP.info ئەوەی خستەڕوو كە دوای ڕووداوەكە هێزێكی ئەمنی زۆر لە ناوچەكە بڵاوەپێكراوە.
هاوكات حەسەن جیهاد ئەندامی لیژنەی ئەمن و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ KDP.info ڕاگەیاند تەقینەوەكە لە دووری سێ كیلۆمەتر لە دەوری كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی سەرۆكی پەرلەمان بووە و خۆشی لەناو كاروانی ئۆتۆمبێلەكەدا نەبووە.
كارزان هەورامی




