٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کەناڵی پرێس تیڤی ئێران پەخشی کەناڵەکەی بۆ ئەمەریکا و کەندا راگیرا

سەرچاوە: KDP.info

ئێران –KDP.info   /   کەناڵی پرێس تیڤی ئێران پەخشی کەناڵەکەی لەسەر مانگی دەستکردنی گالاکسی سڕاوەتەوە کە پەخشی خۆی ئاڕاستەی ئەمریکا و کەندا  دەکات، ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشییەتد پرێس بڵاویکردەوە: ئەو هەنگاوە بەشێکە لەو گەمارۆز سزایانەی کە خراوەتە سەر ئێران بەهۆی بەرنامە ئەتۆمیەکەیەوە، لاى خۆشییەوە، لە راپۆراێکیدا کەناڵی پرێس تیڤی ئێران بڵاویکردەوە، مانگی دەستکردی گالاکسی،  کە خزمەتگوزاریەکانی بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو کەنەدا پێشکەش دەکات، کەناڵی پرێس تیڤی  کە کاناڵێکى هەواڵەییە و هەروەها کەناڵی ئای فیلمیش کە کەنالێکى هونەرییە تێدا سڕدراوەتەوە، شایەنى باسە :ئێستادا ئێران بەهۆی بەرنامە ئەتۆمیەکەیەوە، لەلایەن ئەمریکاو ژمارەیەکی بەرچاو لە وڵاتانی ئەروپا و کۆمپانیا جیاجیاکانی جیهان گەمارۆیەکی ئابوری توندی بەسەر سەپێنراوە و تۆمەتبار دەکرێت، کە دەیەوێت لەچواچێوەى بەرنامە ئەتۆمیەکەیدا چەکی ئەتۆمی دروستبکات، بەڵام کۆمارى ئیسلامى ئێران هەمیشە ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار