٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دهۆک... دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری بەسەر 22 خێزانی زەرەرمەندی لافاو و 1700 خێزانی کامپی دۆمێزدا دابەشکرد

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک تایبەت بە    KDP.info/ لەدرێژەی کارو چالاکییەکانیدا لەپێناو زیاتر خزمەتکردن و هاوکاریکردنی خێزانی هەژارو کەمدەرامەت و ئاوارەو لێقەوماوانی لافاوەکانی ئەم دواییە کە هەرێمی کوردستانی گرتەوەو بەهۆیەوە چەندین خێزان زەرەرمەندبوون، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتێکدا هەستا بە دابەشکردنی پێداویستی ناوماڵ بەسەر (22) خێزان، لەلایەکی دیکەش لە کەمپی دۆمێز خواردنی بەیانیانی بەسەر (1700) خێزاندا دابەشکرد.
لەمیانی ئەو هەڵمەتەدا کە لە گەڕەکی سەرهەڵدان لەدهۆک لەنزیک رووباری هشکەرو بەرٍێوەچوو، کە دەیان خێزان بەهۆی لافاوەوە زەرەرمەندبوون بۆ هەر خێزانێک ژمارەیەک دۆشەک و بەتانیان بەسەردا دابەشکرا.
لەلایەکی دیکەو لەدرێژەی چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان کە ئێستا لەکامپی دۆمێز نیشتەجێن، بۆ چەندین جار و بەشێوەیەکی بەردەوام هاوکاری و پێداویستی و خۆراکی بەیانیانی بەسەر زیاتر لە (1700) خێزاندا دابەشکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار