نورى مالیکى: بە ئەمەریکام راگەیاندووە رژێمى بەشار ئەسەد ناروخێت

شەرق ئەوسەت –KDP.info / نورى مالیکى بە ئەمەریکاى راگەیاندووە، بەشار ئەسەد دووساڵى دیکەش ناروخێت و لە حکومڕانى سوریا بەردەوام دەبێت ، رۆژنامەى شەرق ئەوسەتى سعودیا لەدیداریکى لەگەڵ نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى عێراق لەبارەى چاەرەنووسى بەشار ئەسەد سەرۆکى رژێمى سوریاوە، مالیکى رایگەیاندووە: ئەو کاتەى جێگرى سەرۆکى ئەمەریکا جۆ بایدن و وەزیرى دەروەى پێشووى ئەمەریکا هیلارى کلینتۆن پێان راگەیاندم کە بەشار ئەسەد بەمنزیکانە بەتەواوى دەروخێت، لەوڵامدا پێم راگەیاند: کە بەشار ئەسەد دووساڵى تریش ناروخێت، چونکە بەشار ئەسەد عەلەوییە و عەلوییەکانیش بە باشى بەرگرى لە بەشار دەکەن و لەپێناوى مانەوەى ئەودا شەڕ لەدژى پێکهاتەکانى تر دەکەن ،بەتایبەت ئیسلامییە توندرەوەکان. شایەنى باسە نورى مالیکى لەدیمانەکەیدا: ئاماژەى بەکاتى رووخانى بەشار ئەسەد نەداوە.




