٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یاساى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان پێویستى بە هەموارکردنەوە هەیە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت به kdp.info: پارێزەر حسامەدین سەردارى ئاماژە بە پێویستى هەموارکردنەوەى یاساى ژمارە 35ى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان دەکات و پێی وایە کاتى ئەوە هاتووە گفتوگۆکان لەوبارەیەوە دەست پێبکات.
پارێزەر حسامەدین سەردارى ڕاوێژکارى یاسایی سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان بە ماڵپەڕی kdpڕاگەیاند کە دوتى دەرچوونى هەر یاسایەک و چوونى بۆ بوارى جێبەجێکردن ئەوا کەموکورتییەکانى دەردەکەوێت، ئێستاکەش کۆمەڵێک کەموکورتى لە یاسای ژمارە 35ى ڕۆژنامەنووسانى کوردستانیش دەرکەوتووە، کە سەربارى چەند هۆکارێک بەڵام لە یاساکەدا باسی ئادابی گشتى و رێساى گشتى (ئاداب عام  و اێول عام)ى نێدانییە.
سەردارى نەبوونى ئەو دوو بڕگەیەشی لە یاساکەدا بەهۆکارێک زانى کە هەندێکجار دادوەرەکان دەگەڕێنەوە بۆ یاساى تیرۆر یان یاساى سزاکانى عیراقى.
جێگەى ئاماژە بۆ کردنە لەساڵى 2007 لە پەرلەمانى کوردستان یاساى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان بە ژمارە 35 پەسەندکرا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی ڕۆژنامەنووسانى کوردستان سەرۆکى هەرێم یاساکەى ڕەوانەى پەرلەمانى کوردستان کردەوەو لە جارى دووەمدا پەرلەمانى کوردستان یاساکەى پەسەندکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار