٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

Kdp.info زانیاری لەبارەی هەوڵەکانی لیستی دەوڵەتی یاسا بۆ تەگەرە خستنە بەردەم بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق بڵاودەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر – تایبەت بە kdp.info ماوەیەکە  کوتلەو لایەنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ  رێکەوتن لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق و دواتر پەسەند کردنی بەڵام  تاوەکو ئێستا ناکۆکی لەنێوان لایەنەکان هەیە کە بەشێکە پەیوەستە بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق کە بەپێی گوتەی ئەندامانی کوتلە کوردیەکانی پەرلەمان ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی رابردوو هەوڵ دەدرێت کە تەگەرە بخرێتە بەردەم بەشە بودجەی هەرێم و هەوڵی کەمکردنەوەو پەراوێزخستنی هەندێ بڕگەی گرنگی دەدرێت kdp.info  لەسەر زاری ئەندامێکی  لیستی هاوپەیمانی کوردستان وردەکاری و زانیاری لەبارەی ئەو هەوڵانەو دەرئەنجامەکانی بڵاودەکاتەوە.
د. رەوەز مەهدی خۆشناو ئەندامی لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بۆ kdp.info  گوتی: ئێمە هەست بە ئەوە دەکەین  کە لیستی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بە فەرمانی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق کار بۆ تەگەرە خستنە بەردەم پرۆژەی بودجەی گشتی عێراق بەگشتی و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ئەویش لەرێگەی کۆمەلێک داواکاری و دەستپێشخەری خەتەرناک کە زۆرینەیان لەدژی مافە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان .
خۆشناو  سەبارەت بە ئەو تەگەرانە گوتی: یەکێک لەو تەگەرانە بریتیە لە هەوڵەکانی دەوڵەتی یاسا بۆ کەمکردنەوەی بەشە بودجە لە %17 ەکەی هەرێمی کوردستان لەبری زیادکردنی چونکە ئەو بڕە زۆر لەپێداویستیەکانی هەرێمی کوردستان کەمترە هەرچەندە زۆر کەمتر لە رێژەی لە %17 دەدرێت بەهەرێمی کوردستان ئەمەش بەهۆی کاریگەری زیادکردنی بودجەی سیادی هەروەها یەکێکی تر لەو تەگەرانە بریتیە پێدان و دابینکردنی مووچەی هێزی پێشمەرگە  کە هەروەک چۆن لەساڵانی رابردوو خۆیان لێ دزیەوە ئەمساڵیش دەیانەوێت ئەو بڕە پارەیە دابین نەکرێت ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشووتر رێکەوتن لەسەر ئەو بابەتە کراوە.
گوتیشی: یەکێکی تر لە تەگەرەو هەوڵەکانی لیستی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی نوری مالکی بریتیە لە خۆدزینەوە لە پێدانی بڕی پارەی  ئەو کۆمپانیایانەی لەبواری نەوت لەهەرێمی کوردستان کاردەکەن کە ئەمەش پێشووتر رێکەوتن لەنێوان حکومەتی هەرێم و عێراقی کراوە کەدەبوو تاوەکو ئێستا ئەو بڕە پارەیە بدرێت بەڵام تاوەکو ئێستا نەدراوە کە ئەمەش هەوڵێکە بۆ لاوازکردنی باری ئابوری هەرێمی کوردستان رێگریکردن لەکاری ئەو کۆمپانیایانە.
ئەندامە کوردەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: ئێمە  سەرجەم کوتلە کوردیەکانی پەرلەمانی عێراق بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ بەرپەچدانەوەی ئەو تەگەرانەو دەستخستنی مافەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق و تاوەکو ئێستا لەکارکردن بەردەوامین و خۆشبەختانە کوتلەکانی سەدر و عێراقیەو چەند کوتلەیەکی تری پەرلەمانیش هاوکار و پشتیوانمان بۆ ئەو مەبەستە.
بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار