ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کردەوە تیرۆریستییەکانی رۆژی هەینی عێراق

بەناوی خودای مەزن و دڵۆڤان
رۆژی هەینی 8/2/2013 تیرۆریستان زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه و كاری تیرۆریستییان له چەند پارێزگایەکی عێراق ئه‌نجام دا كه به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدا زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره تیرۆریستیانه ده‌كات؛ هاوكات سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی به خانه‌واده‌ی شه‌هید و قوربانیان راده‌گه‌یه‌نێ و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێراش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێ.
بەردەوامیی کردەوە تیرۆریستییەکان لە عێراقدا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه تیرۆریستان ئەو بۆشاییە ئەمنییە دەقۆزنەوە کە لە ئەنجامی بێ توانایی دەستگە ئەمنییەکانی عێراقەوە درووست بووە و هەوڵ دەدرێت وڵات لە نێو بازنەی توندوتیژی و کوشتاری خەلکی بێ گوناهدا بهێڵدرێتەوە، حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بەرپرسیارە لەوەی سەروماڵی هاووڵاتیان بپارێزێت و ئارامیی بۆ وڵات دابین بکات.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
9/2/2013




