ڕێكخەری سەنتەری میترۆ: شتێكی باش بوو كەناڵی نالیا داوای لێبوردنی كرد، چونكە هەستی خەڵكێكی زۆری كوردستانیان بریندار كردووە
__2013_02_09_h21m1s0__GH.jpg)
سلێمانی - تایبەت بە KDP.info/ ڕێكخەری سەنتەری میترۆ ڕاگەیاند شتێكی باش بوو بەڕێوەبەری كەناڵی نالیا داوای لێبوردنی لە خەڵكی كوردستان كرد، چونكە هەستی خەڵکێكی زۆری كوردستان بریندار كراوە.
ڕەحمان غەریب ڕێكخەری سەنتەری میترۆ بۆكاری میدیا لە لێدوانێكدا بۆKDP.info ڕاگەیاند: یاسای ڕۆژنامەنووسان لە كوردستان باش پەیڕەو ناكرێت، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە سوکایەتی كردنەوە هەیە، گوتی : یاسا رێگە بە سوکایەتیكردن نادات.
گوتیشی : ئەوەی هەندێك لە لایەنگرانی پارتی پێیان وایە كەئەمە سوکایەتییە بەڵێ دەبێت ڕێز لە هەستی خەڵك بگیرێت، بۆیە دەنگم دەخەمە پاڵ كاك توانا عوسمان بەڕێوەبەری نالیا كە بارزانی نەمر سیمبولێكە لە سیومبولەكانی گەلی كورد، هەست دەكرێت هەستی لایەنگرانی پارتی بریندار كردووە و كارێكی باشی كردووە داوای لێبوردنی كردووە، چونكە نابێت سوکایەتی بەكەس بكرێت.




