٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر .. ئەمڕۆ تەرمی کەسایەتی ناسراوی عێراق محەمەد حەبوبی بە خاک سپێردرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -  KDP.info/  دوایی ماوەیەک مانەوە  لەگەڵ نەخۆشی، کەسایەتی دیاری عێراق و دۆستی کورد محەمەد حەبوبی کۆچی دوایی کرد و تەرمی ئەم کەسایەتییە سیاسی و نیشتمان پەروەرەی عێراق و دۆستی دێرینی کورد محەمەد حەبوبی لە رێگای فرۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر گەیشتەوە هەرێمی کوردستان، سەر لە بەیانی ئەمڕۆش لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی و جێگری سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان و شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ب ەنوێنەرایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەورەها بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی کوردستانی و عێراقی  پارتی و بەرپرسی لقی دوو و پارێزگاری هەولێر و جێگری سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و وەزیری رۆشنبیری و ژمارەیەکی تر لە کەسایەتی و ئەندامانی حزب و لایەنە سیاسییەکان تەرمی شۆڕشگێر و خەباتگێری عێراق و دۆستی کورد خوالێخۆشبوو (محەمەد حەبوبی) لە گۆڕستانی مەلا فەندی لە شاری هەولێر بەخاک سپێردرا.

لە میانی ناشتنی تەرمی خوالێخۆشبوو، عەدنان موفتی لە وتەیەکدا بەناوی ئامادەبووانەوە دوایی سەرەخۆشی لە بنەمالەی خوالێخۆشبوو  کرد و هەورەها ئاماژەی بە خەبات و تێکۆشانی ئەو کەسایەتییە شۆڕشگێڕە سیاسییەی شاری نەجەف کرد، لە نێو گۆرەپانی سیاسی عێراق و هێنانەکایەی دیموکراسی و تێکۆشان لە پێناو گەل و نیشتمان و بە گرنگ و بایەخەوە وەسفکرد، هەروەها موفتی باسی لە ژیانی محەمەد حەبوبی کرد کە یەکێک بووە لە هێماکانی خەبات و هەڵگری هزری دیموکراسیەت و دژ بە سیاسەتی دیکاتۆریەت  لە سەردەمی رژێمی بەعس بوو، هەروەها موفتی گوتی خوالێیخۆشبێت یەکێک بوو لەو کەسانەی کە هەمووکات لەگەڵ مافە رەواکانی گەلی کوردستان بووە و نارازیش بووە لە  سیاسەتەکانی ئەمڕۆی حکوومەتی عێراق و بەتایبەتی ئەوەی ئەمڕۆ مالیکی بەرانبەر بە کورد و هەرێمی کوردستان  دروستی کردووە ولەئەنجامدا  کێشە و قەیران  هاتۆتە ئاراوە. ئەوەی جێ باسە خوالێیخۆشبێت (محەمەد حەبوبی ) لە ساڵی 1943 لە شاری نەجەف لە بنەماڵەیەکی ئاینی و سیاسی لە دایک بووە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەیروت بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی داوای کردووە لە  کوردستان بەخاک بسپێردرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار