٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرێوەبەری کەنالی نالیا: بارزانی سیمبولی گەلی كوردە و ڕێگە نادەین نالیا بكرێتە سەكۆی جنێودان

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-  تایبەت -  KDP.info/  دوای خۆپیشاندانێكی فراوانی خەڵكی شاری سلێمانی دژی كەناڵی نالیا بەڕێوەبەری ئەو كەناڵە داوای لێبوردن لە سەرجەم خەڵكی كوردستان و كادیرو ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات.

ئێوارەی دوێنێ‌ شەو كەسێك لە بەرنامەی ئێوارانی كەناڵی نالیا هێرش و سوکایەتی بە گەورەیی بارزانی نەمر كرد، دواتر ئەو پەیوەندییە لەلایەن كۆنترۆڵی دەرباز بوو دوای پەیوەندییەكەش پێشكەش كاری بەرنامەكە سوپاس و پێزانینی بۆ ئەو پەیوەندییە دەربڕی. ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەدان هاووڵاتیانی شاری سلێمانی لەبەردەم ئەو كەناڵە گردبوونەوەیەكیان ئەنجام دا و داوای ئەوەیان كرد كە داوای لێبوردن لە سومبولی نەتەوەیی و شۆرشگێڕانی كورد بەرنبەر ئەو سوکایەتییە کردنە، بكرێت، لەم بارەوە توانا عوسمان بەڕێوەبەری كەناڵی نالیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە سلێمانی کە پەیامنێری ماڵپەڕەکەمان  KDP.info  تێیدا ئامادەبوو، ڕاگەیاند بارزانی سیمبولی گەلی كوردە و كەسێكی شۆڕشگێڕی كوردە بۆیە ئێمە وەك كەناڵی نالیا داوای لێبوردن دەكەین لە هەرلایەن و كەسێك لە ڕرَگای كەناڵی نالیاوە سوكایەتی پێبكرێت، گوتی : ئێمە لەمەودوا رازی نابین لە كەناڵی نالیاوە سوكایەتی بەكەس بكرێت و كۆنترۆڵ لەسەر ژمارەی مۆبایلەكان دادەنێین.

ئەوەشی خستەڕوو بۆیە لەكاتی خۆپیشاندان نەهاتۆتە دەرەوە، چونكە خۆپیشاندەران زۆر توڕەبوون و لە گەڵ هەڵۆی ئەحمەد كوردە گفتوگۆی كردووە،  كە چۆن ئەو توڕەییەی جەماوەر كەم بکرێتەوە گوتیشی :  بەداخەوە بۆ  كەسانێك لە ڕێگای كەناڵی ئێمەوە هێرش و سوکایەتی دەكەن، ئێمە ناهێلێن ئەو كەسانە مەرامی تایبەتی  خۆیان   بەدیبهێنن.
كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار