٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دژی سوكایەتی كردن بە شۆڕشگێڕانی كورد ... خۆپیشاندان لە بەردەم كەناڵی نالیا ئه‌نجام درا

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی- تایبه‌ت به‌KDP.info / لە دژی سوكایەتیكردن بە شۆڕگێڕانی كورد، هاووڵاتیانی شاری سلێمانی خۆپیشاندانێكی هێمنانەیان بۆ بەردەم كەناڵی نالیا ڕێكخست و خۆپیشاندەران ئاماژە بەوە دەكەن كە تائێستا ئەو كەناڵە بەفەرمی داوای لێبوردنی نەكردووە.

دوێنێ‌ شەو  كەناڵی نالیا بەبێ‌ سانسۆر قسەی هاووڵاتییەكی گواستەوە كە جنێو و سوکایەتی بە مەلا مستەفای بارزانی تێدابوو. بۆیە ئەمڕۆ وەك ناڕەزاییەك بەرانبەر بە سیاسەتی ئەو كەناڵە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی خۆپیشاندانێكی فراوانیان ئەنجام دا و یەكێك لە ناو خۆپیشانداندەران بەناوی سەمیر ئەحمەد بە  kdp.info ڕاگەیاند: ئەوان وەك خەڵكی شاری سلێمانی نیگەرانن بەرانبەر بە سیاسەتی ئەو كەناڵە و داوادەكەن كەنالەکە  داوای لێبوردن بكات،  گوتیشی :  ئێمە بەردەوام دەبین لە ناڕەزاییەكان و لە خۆپیشاندانیش بەردەوام دەبن، سەرەتا بە خۆپیشاندان دەبێت و دواتر بە شێوەی كۆكردنەوەی واژۆو  كەمپین فشارەكان بەردەوام دەبێت.

جێی ئاماژەیە دوێنێ شەو لەکاتی بەرێوەچوونی بەرنامەکە،  بێژەری بەرنامەکەی ئەو كەناڵە دوای پەیوەندییەكە، راستەوخۆ سوپاس و دەستخۆشی لە هاووڵاتییەکە كرد، كە لە پەیوەندییەكەی سوکایەتی بە کەسایەتی مێژوویی و باوکی رۆحی کورد کرد.

لە درێژەی باسەکە هەرئەم ئێوارەیە بێژەکەی كەناڵی نالیا باسی ئەو بابەتەی كرد و ئەوەی خستەڕوو  داوای لە خەڵك کرد لەسەر كەناڵەكەیانەوە سوکایەتی و  جنێو بەکەس نەدەن.

شیاوی باسە زۆرینەی پەیوەندییەكانی ئەمڕۆ ئیدانەی ئەو كەناڵە و ئەو كەسە دەكەن كە سوکایەتی بەو سەركردە مەزنەی کورد كردووە.

 

كارزان هەورامی.

هەواڵی پەیوەندیدار