پێشبینی دەكرێت لە دانیشتنی بەیانی پەرلەمانی كوردستان راپۆرتە تایبەتییەکانی بودجە بخرێتە دەنگدانەوە

هەولێر- تایبەت بەKDP.info وابڕیارە كاتژمێر 11ی پێش نێوەڕۆی بەیانی یەكشەممە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی تری ئاسایی خۆی تایبەت بە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013 ی هەرێمی كورستان سازبدات و ئەندامێكی پەرلەمانیش پێشبینی دەكات بەیانی راپۆرتە تایبەتییەکانی بودجەی ئەمساڵ بخرێنە دەنگدانەوە.
عومەر سدیق ئەندامی لیستی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بۆ kdp.info گوتی: لە دواین دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان پەرلەمانتارانی ئاگاداركردەوە كە كاتژمێر 11 ی پێش نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە كە دەكاتە بەیانی پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی تری ئاسایی خۆی سازدەدات، كە تایبەتە بە بەردەوام بوونی پەرلەمان لەسەر گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2013 و بەپێی پەیڕەوی ناوەخۆ و ئەزموونی ساڵانی رابردوو لەم دانیشتنەی پەرلەمان راپۆرتە تایبەتییەکانی بودجەی ئەمساڵ بخرێتە دەنگدانەوە.
گوتیشی: ئەگەر دەنگدان لەسەر راپۆرتەكان كۆتایی هات و ئەنجامەكەی بەڵێ بوو، پەرلەمان بەردەوام دەبێت لەسەر گفتوگۆكردنی ماددەو بڕگەكانی پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان.
بڕوا بەرزنجی




