٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتی مامۆستایان، ھاوکاری بەسەر مامۆستایانی قوتابخانەی کەمپی دۆمیز دابەش دەکات

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک- تایبه‌‌ت به‌ KDP.info/ ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەیاوەری وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی قوتابخانەی ئاوارەکانی کەمپی دۆمیزیان کرد و ھاوکاریان بەسەر مامۆستایانی ئەم قوتابخانەیە دابەشکرد.

لەمبارەیەوە ئەحمەد گەرمیان وتەبێژی پەیوەندییەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info ڕایگەیاند: مەبەستی سەردانەکه‌یان بۆ ئەوەبوو لەنزیکەوە ئاکاداری رەوشی قوتابیان و مامۆستایانی ئەو قوتابخانەیە بن و بەپێویستیان زانی ھاوکاریشیان بکەن بەبڕی شەش ملیۆن و500  ھەزاردینار .

ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی: ئەو قوتابخانەیە 2300 قوتابی لەخۆ دەگرێت و خوێندنیش تێیدا بەزمانی عەرەبییە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار