٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

برای قوتابیە سوتاوەکەی بەشەناوخۆی فیردەوس لەتاران رەتی دەکاتەوە براکەی گیانی لەدەست دابێت وداوادەکا دوعای خێر بۆ براکەی بکەن

سەرچاوە: KDP.info

تاران-تایبه‌ت به‌ KDP.info/ برای ئەو قوتابیەی لە بەشەناوخۆی فیردەوس لەسلێمانی لەماوە چەند ڕۆژی ڕابردوو سوتابوو ،بەمەبەستی چارەسەرکردن ڕەوانەی تاران کرابوو، رەتی دەکاتەوە براکەی گیانی لەدەست دابێت و داوادەکات خەلکی کوردستان دوعای خێری بۆبکەن.

لەپەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەتاران شێخ حوسێن دۆکانی برای قوتابییە سوتاوەکە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoڕایگەیاند: براکەی تالب عەلی تاوەکو ئێستا لەژیان ماوە وداواش لەخەڵکی کوردستان دەکات دوعای خێری بۆبکەن.

شێخ حوسێن دۆکانی ئاماژەی بەوەش کرد،ژیانی براکەی لەمەترسیدایە و دکتۆرەکان پێیان وتوە تاچەند کاتژمێرێکی دیکە گیان لەدەست دەدات، چونکە رێژەی سوتانەکەی 60%.

لەڕۆژی دوو لەسەرسێی ئەم مانگە ئاگر لەبەشەناوخۆی فیردەوسی کوران لەشاری سلێمانی بەربوو، لەئەنجامدا 3قوتابی گیانیان لەدەست داو زیاتر لە50دیکەش برینداربوون، بەڵام بەھۆی زۆری رێژەی سوتانی قوتابی تالب عەلی ڕەوانەی ولاتی ئێران کرا ولەچەند دەزگایه‌کی راگەیاندنیش ھەوالی ئەوە بڵاوبۆوە کە ئەم قوتابییە گیانی لەدەستداوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار