حكوومەتی هەرێمی باشوری ئوستراڵیا، پشتیوانی خۆی بۆ دۆزی كورد دەربڕی

KDP.info -ئوسترالیا / حكوومەتی هەرێمی باشوری ئوستراڵیا، پشتیوانی خۆی بۆ دۆزی كورد دەربڕی، لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەكانی كورد لە شاری (ئەدیلاف)، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی باشوری ئوستراڵیا رایگەیاند: ئەوان پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە تیرۆرست نازانین و پشتیوانی لە دۆزی كوردیش دەكەین، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی باشوری ئوسترالیا جەی ویزەرل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێكدا لەبارەی هەڵوێستیان لەسەر پێناسەی تیرۆر و تیرۆریستان گوتی: من پێناسەی دەزگای هەواڵگری وڵاتەكەمان لە بەرامبەر پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە) قبوڵناكەم و ئێمە پەكەكە و ئەندامەكانی بە تیرۆرست نازانین و كوردیش میللەتێكی زولم لێكراوە و پشتوانی لە دۆزەكەیان دەكەین، شایەنی باسە ئەو لێدوانەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی باشووری ئوسترالیا لە چوارچێوەی یادكردنەوەی ئەو سێ ژنە تیرۆركراوەی كورد رێكخرا بوو، بەناوەكانی (ساكینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز) كە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ماوەیەك بەر لە ئێستا تیرۆركران.




