٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مالیكی پشكی زیاتر بە كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل دەدات تا دەست بەرداری هەرێم بێت

سەرچاوە: KDP.info

عێراق – KDP.info/ لە پێناو رێگاگرتن لە كاركردنی لە كێلەگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشنیازێكی تازەی پێشكەش بە جیمس جیفری باڵێۆزی پێشووی ئەمەریكا لە بەغدا كردووە، تا كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل كە لەبواری نەوت چاڵاكە، رازی بكات لە كێلگە نەوتییەكانی باشووری عێراق كار بكات، تۆری عێراق بۆ هەواڵ رایگەیاند: بەپێی زانیاری چەند سەرچاوەیەكی دبلۆماسی و كەرتی نەوتی عێراق، دوای دەست بەكاربوونی جیمس جیفری وەك راوێژكاری كۆمپانیەكە، نوری مالكی ئەوەی بەدەرفەتێك زانییەوە، پێشنیازێكی دیكە لەرێگای جیفرییەوە، پێشكەش بە كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل بكات، كە لەماوەی رابردوو دا، كۆمپانیاكە بریاری هەڵبژاردنی كاری لە هەرێمی كوردستان لەبری عێراق دا، مالیكی لەنێو پێشنیازەكەدا داوای كردووە كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل دەستبەرداری گرێبەستەكەی لە هەرێمی كوردستان بێت، لەبەرامبەر پێدانی پشكی زیاتر لە هەرێمی كوردستان كە بە كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی داوە،سەرچاوەكان ئاماژەیانداوە كە مالیكی هەموو هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە كە گورزێكی توند لە ئابووری هەرێمی كوردستان بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار