٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نەتەوەیەكگرتووەكان: شەری تایفی مەترسی گەورەیە بۆ سەر عێراق

سەرچاوە: KDP.info

عێراق –KDP.info/ نەتەوەیەكگرتووەكان داوا لە سەركردەكانی عێراق دەكات، رێو شوێنی تووند بگرنەبەر، بەمەبەستی رێگا گرتن لە تەشەنەسەندنی شەڕی تایفی لەنێوان پێكهاتەكان دا، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق مارت كۆپلەر رایگەیاند: تیرۆریستان ئامانجیان هەڵگیرساندنی شەری تایفی و تێكدانی باردۆخی عێراقە و بۆیە داوا لەسەركردەكانی عێراق دەكەم، هەموویان لەسەر مێزی دانووستان كۆببنەوە و كۆتایی بە ناكۆكییە سیاسییەكانی نێوانیان بهێنن، كە تیرۆریستان دەخوازن شەرَی تایفی و فیتنەیی لە عێراق بڵاوە پێبكەن، ئەو هەڵویستەی مارتن كۆپلەر، دوای تەقینەوەكانی دوێنی هەێنی عێراق هات، كە تێدا بەدەیان كەس كوژران و برینداربوون، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە رێگای بەیاننامەیەك هەروەها راشیگەیاندووە: پێویست دەكات سەركردەكانی عێراق بە دوای چارەسەری بەپەلە بگرێن و لە رێگای دانوستانی راستەوخۆوە كۆتایی بەو تەنگەژە سیاسییانە بێنن و سنوورێكیش بۆ ئەو توندوتیژییە خوێناویانە بێنن، كە رۆژانە گیانی هاووڵاتیان دەكاتە ئامانج و مەترسی زۆری گەورەشی بۆ شەری تایفی و ئاسایشی عێراق دروست كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار