CNN: گەندەڵی لەسەردەمی محەمەد مورسی سەرۆكی میسر زیاتر بووە

میسر–KDP.info/ گەندەڵی لەسەردەمی محەمەد مورسی سەرۆكی میسر زیاتر بووە، تۆری هەواڵی CNNئەمەریكی رایگەیاند: بوونی گەندەڵی، گرنگترین هۆكارەكانی دروستبوونی شۆرشی 25 یەنایەری گەلی میسر بوو، كە لەدژی فەرمانڕەوایی حوسنی موبارەك سەرۆكی ئەو كاتی میسر كرا، بەڵام ئێستا رێژەی گەندەڵی لەسەردەمی مورسی زیاتر بووە، تۆری هەواڵی CNNهەروەها ئاماژەی داوە: كە هۆكارەكانی زیاد بوونی گەندەڵی بۆ ناسەقامگیری دوو ساڵی رابردوو و خاو بوونەوەی هێزكانی ئەمنی و نەتوانینی رژێمی محەمەد مورسی لە كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكە دەگەرێتەوە، ئەمانەش وای كردووە، كە گەندەڵی لەنێو چینی بچووك بڵاوە ببێتەوە، لەكاتێكدا كە لە سەردەمی حوسنی موبارەك تەنیا لەنێو وەزیران و چینی دوای ئەوانەوە بڵاوە ببوو، ئەوەشی خستەروو: كەپێشتر محەمەد مورسی سەرۆكی میسر پەیمانی دابوو گەندەڵی بەتەواوی بنەبر بكات و ئەو دیارەدەشی بە مەترسیدارترین هۆكارەكانی دواكەوتنی ئابوری میسر هەژمار كردبوو، شایەنی باسە بەپێێ ئامارەكانی ساڵانەی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، میسر لە ساڵی رابردوو بە رێژەی 6 پۆینت ئاستی بەرەو خراپتر لەرووی گەندەڵییەوە رۆیشتووە.




