عوسمان بایدەمیر: تەقەكردنی كورد و تورك لە یەكتر حەرامە

کوردستانی باکور- دیاربەکر- KDP.info / سەرۆكی شارەوانی گەورەی شاری دیاربەكر عوسمان بایدەمیر لە كۆبوونەوەیەكی بەرفراواندا سەبارەت بە شەڕ و پێكدادانەكانی توركیا و هەروەها ئاڵۆزییەكانی نێوان كورد و تورك رایگەیاند كە كورد و تورك بران و زیاتر لە هەزار ساڵە پێكەوە دەژین.
بایدەمیر لە درێّژەی وتەكانی خۆیدا ئاماژەی بەوە كرد كە تەقەكردنی كورد لە تورك و تەقەكردنی تورك لە كورد وەكو خۆكۆژییە و حەرامە.
بایەدەمیر لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا گوتی : كاتێك منداڵ بووین لە شتێك زۆر دەترسیان و ئەوەیش ئەوە بوو كاتێك كە گوێمان لە رادیۆی كوردی دەنگی یەریڤان دەگرت لە بەرهاتنی ژاندارم زۆر دەترساین هەر بۆیە دەنگی رادیۆكەمان زۆر كز دەكرد، ئێستا باوی ئەو شتانە نەماوە و سەردەم گۆڕانكاری زۆری بە سەردا هاتووە و كورد و تورك دەبێت وەكو برا ژیانی خۆیان بەردەوام بكەن و تەقەكردنی هەر یەك لەم لایەنانە لە لایەنی دیكە حەرامە و سزای زۆر گرانە.




