سەرکردەکانی عێراق و کوردستان ئەمڕۆ لە دووکان کۆ دەبنەوە

بەپێێ زانیارییەکانی پەیامنێر ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرکردەکانی عێراق و کوردستان لە هاوینەهەواری دووکان کۆ دەبنەوە بە مەبەستی تاوتووکردنی دۆخی سیاسیی عێراق. کەمێک بەر لە ئێستایش تاڵەبانی و بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح کۆ بوونەتەوە.
سەرچاوەکان بڵاویان کردەوە کە لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆککۆماری عیراق، جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی و سەرۆکی ئیئتلافی عێراقییە، ئەیاد عەللاوی و کوتلەی سەدر ئامادە دەبن. مەبەست لێی دریژەدانە بە گفتوگۆکان و دۆزینەوەی ڕێچارەیەکە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی عێراق تێی کەوتووە.
وەهایش بڕیارە لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادە ببێ.




