٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دادگایەكی رووسی كتێبەكانی گەورە زانای كورد سەعیدی كوردی قەدەغە كرد

سەرچاوە: KDP.info

مۆسکۆ- KDP.info / دوێنێ دادگای كالینینگراد لە رووسیا بڕیاری بۆ قەدەغە كردنی 16 كتێبی گەورە زانای كوردستانی باکور سەعیدی كوردی ناسراو بە سەعید نوورسی دەركرد.
بە پێ هەواڵێكی ئاژانسی ر ێ ئا نوڤوستی دادگای كالینینگراد پشتی خۆی بە راپۆرتی پزشكی داد سەبارەت بە لێكۆڵینەوە  لە سەر كتێبەكانی سەعیدی كوردی بەستووە و ئاماژەی بەوە كردووە كە بە پێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان سەعیدی كوردی كتێبەكانی خۆی بە زمانێكی توند نووساندووە و لە زۆربەی هەرە زۆری نووسینەكانی خۆیدا بە تایبەتی لە كتێبی ریسالەی نوری خۆیدا هەوڵی بۆ نانەوەی ئاژاوە لە نێوان ئاینەكاندا داوە.
دادگای رووسیا لە بەشێكی دیكەی بڕیارەكەی خۆیدا نووسیویەتی" نێرین و بیر و بۆچوونی سەعیدی نوورسی لە كتێبی ریسالەی نور، سەبارەت بەو كەسانەی كە  موسلمان نین زۆر مەترسیدارن و زەرەر دەداتە ئازادی بیر كردنەوەی ئەو كەسانە كە پەیڕەوی ئاینی ئیسلام نین.
جێگای ئاماژە پێكردنە كە لە ساڵی 2008یشدا دادگای باڵای رووسیا سەبارەت بە جەماعەتی نورچییەكان بڕیاری قەدەغەكردنی دەركردبوو و پەیڕەوان یاخۆ ئەندامانی گرووپی نورچیش لە رووسیا وەكو تاوانبار ناساندبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار