٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە قەرەهەنجیر تەرمی ئافرەتێكی كوژراو دۆزرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

قەرەهەنجیر  –KDP.info   /  تەرمی ئافرەتێك بە كوژراوی لەسنوری شارۆچكەی قەرەهەنجیر دۆزرایەوە، تێدا نیشانەی خنكاندن و شوێنی فیشەكی پێوە دیارە، هەواڵنێرمان لە شارۆچكەی قەرەهەنجیر پێراگەیاندین: رووداوەكە  لە نزیك شارۆچكەی  قەرەهەنجیر دروست بووە و ژنەكەش تەمەنی (38) ساڵەوە بە كوژراوی تەرمەكەی دۆزراوەتەوە، كە تێدا نیشانەی خنكاندن لەرێگای  قورگییەوە و شوێنی دوو فیشەكیش بە سنگییەوە دیارە و نازانرێت هۆكار لەكوشتنی ئەوئافرەتە، بۆ چی دەگەرێتەوە، سەرچاوەكە راشیگەیاند: تەرمی ئافرەتە كوژراوەكە، ئێستا لە پزیشكی دادوەری پارێزگای كەركوكە و لەژێر توێكاریدایە و تا ئێستاش بكوژ و هۆكاری كوشتنەكەی ئاشكرا نەكراوە، بەدواداچوون لەباریەوە دەستی پێكردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار