لە هەولێر دەست بە هەڵمەتی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ كوردستانی رۆژئاوا دەكرێت

هەولێر –KDP.info / لە درێژی هەوڵ و تەقەلاكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بۆ گەیاندنی هاوكاری بۆ رۆژئاوای كوردستان، بڕیارە لە شاری هەولێر بە بەشداربوونی زیاتر لە (25) پارت و لایەنی سیاسی و رێكخراوی مەدەنی دەست بە هەڵمەتی كۆكردنەوەی هاوكاری بكەن ، لەو بارەیەوە دەستەی پشتیوانی هەولێر لەرۆژئاوای كوردستان رایگەیاند: كە لە سبەینێ شەممەوە لە شاری هەولێر كۆمەك بۆ شارەكانی رۆژئاوای كوردستان كۆدەكەنەوە و رۆژانە لە كاتژمێر 09.00 تا 21.00ی شەو بەردەوام دەبن لە كۆكردنەوەی هاوكارییەكان، هاوكات دەستەی پشتیوانی ئەوەشی خستەڕوو كە هەڵمەتەكە بۆ ماوەی دوو هەفتە واتا تا 22ی شوبات بەردەوام دەبێت و داواش لە خەڵكی ناوچەكە دەكەن كە خۆراك و داودەرمان و كۆمەكی دارایی و كەلەوپەلی تر پێشكەش بكەن، لایەنە بەشداربوەكانی هەڵمەتەكە بریتین لە پارێزگای هەولێر، پارتی دیموكراتی كوردستان لقی دووی هەولێر، یەكێتی نیشتمانی كوردستان مەڵبەندی 3 ی هەولێر، بزووتنەوەی گۆڕان مەكۆی هەولێر، یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان-هەولێر، بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان مەڵبەندی هەولێر، بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان، حیزبی شیوعی كوردستان كۆمیتەی پارێزگای هەولێر، حیزبی ئایندەی كوردستان لقی هەولێر، یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان، پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان، حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، حیزبی رزگاری كوردستان، رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان، كۆمەڵەی لیبرالی توركمان، نوێنەرایەتی PYD لە باشووری كوردستان، بزوتنەوەی هاوڵاتی ئازادو یەكسان، یەكێتی لاوانی دیموكرات لە كوردستانی عێراق، رابونی خوێندكارو لاوانی كوردستان، رێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان، گەنجانی وڵاتپارێزی كوردستان، كۆمەڵەی پەرەپێدانی تواناكانی لاوان، سەنتەری داهێن، سەنتەری پەرەپێدانی لاوان، یەكێتی خوێندەڤانانی كوردستان، چاودێری كوردۆساید لقی هەولێر، رێكخراوی كوردستان بێ جینۆ ساید، دەستەی پشتیوانی لە رۆژئاوای كوردستان، گۆڤاری كەی 21 و گۆڤاری لەیلا قاسم و لەیلا زانا ، سەنتەری گەشەپێدانی چالاكی لاوان، یەكێتی گشتی قوتابیانی كوردستان، سەندیكای پارێزەرانی كوردستان.




