٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عیماد ئەحمەد: حكوومەت هەرچیەكی پێبكرێت بۆ چارەسەركردن لە ناوەو و دەرەوەی هەرێمی كوردستان درێغی ناكات، لیژنەیەكیش بۆ لێكۆڵینەوە دەستنیشانكردووە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-   KDP.info /  دوای رووداوەکەی سوتانی بەشی ناوەخۆیی فیردەوس لە شاری سلێمانی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی خێراو راستەوخۆ لێپێچینەوەی لە رووداوەکە کرد و دەستی کرد بە هاوکاری ئەو قوتابیانەی تووشی کارەسات و بیرنداری هاتن لە رووداوەکەدا. بۆیە بۆ ئاگادار بوون لەباری تەندروستی و چۆنیەتی چارەسەركردن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بۆ قوتابییە بریندار و سوتاوەكانی نێو باڵەخانەی بەشی ناوخۆیی فیردەوسی شاری سلێمانی ، دوێنێ عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لەگەلً دكتۆر رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی و بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی، لە نەخۆشخانەی ئێمەرجنسی و فریاكەتنی سلێمانی قوتابییە بریندار و سوتاوە كانی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی بەسەر كردەوە .
لەو سەردانەدا ، عیماد ئەحمەد لە باری تەندروستی و چارەسەركردن و دابینكردنی پێداویستییەكانیان و پێشكەشكردنی خزمەت گوزارییە تەندروستییەكانی پرسی و دڵتەنگی خۆشی بۆ رودانی ئەو كارەساتە نەخوازراوە دەربڕی و خوێندكارە سوتاوەكانیشی دڵنیاكردەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەرچیەكی پێبكرێت بۆ چارەسەركردنیان لە ناوەو و دەرەوەی هەرێمی كوردستان درێغی ناكات، هەروا وتیشی حكومەتی هەرێم  بەم رووداوە یەكجار نیگەرانەو لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوەشی بۆ دەستنیشانكردنی لایەنی بەرپرس لەو روداوە دروستكردووە.
لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم وەزارەتی تەندروستی راسپارد بە پێكهێنانی لیژنەیەكی پسپۆر ، بۆ دەستنیشان كردنی ئەو حاڵەتانەی لەدەرەوەی هەرێم پێویستیان بە چارەسەر هەیە وتیشی حكومەتی هەرێم ئەركی ناردن و چارەسەركردنی لە ئەستۆ دەگرێت .
دوا بەدوای ئەو بەسەر كردنەوەیە  عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەت لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ، سەرەخۆشی سەرۆكی حكوومەت و سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی گەیاندە كەس وكاری قوربانییەكان و هیوای زوو چاكبوونەوەشی بۆ بریندارەكان خواست ، گوتیشی ئەم روداوە جێگەی نیگەرانییەكی قوڵە كە ژمارەیەك لە قوتابییەکانی نێو ئەو بەشە ناوخۆییە دوچاری ئەم روداوە نەخوازراوە هاوتون .

جێگری سەرۆكی حكوومەت راشیگەیاند: تەنیا لەناو پارێزگای سلێمانی 92 بەشی ناوخۆی هەیە و سیانزە هەزاری خوێندكار و قوتابی لەو بەشە ناوخۆیانە دەژین و بەپێویستیشی زانی ئەم روداوە ببێتە هۆی زیاتر چاودێركردنی بەشەناوخۆییەكان و چارەسەركردنی كەموكورتیەكانیان ، بەمەبستی رێگری كردن لە دوبارە نەبونەوەی روداوی دڵتەزێنی لەم جۆرە .
هەورەها بە پێی سەرچاەکانی حکوومەت، سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە قوتابییە بیرندارەکانی ئەم رووداوە دڵتەزێنە بە فڕۆکەیەکی تایبەت بگەیەنێتە دەرەوەی کوردستان لە ثێناو چارەکردنی خێراو گونجاو.

هەواڵی پەیوەندیدار