٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق .. چوار ئۆتۆمبێل تەقینەوە و دەیان كوژراو برینداری لێكەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

عێراق  –KDP.info   / بەیانی ئەمڕۆ هەینی  تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو لە ناوچەی كازمییەی بەغدا، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان،كوژرانی 18 كەس و برینداربوونی 30 كەسی دیكەی لێكەوتەوە، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند: تەقینەوەكان لە نزیك بازاری مەلحانی ناوچەی كازمییە روویداوە ئامارە سەرتاییەكانیش ئاماژە بەكوژرانی 18 كەس و برینداربوونی نزیكەی 30 كەسی دیكە دەدەن ، هاوكات لە شاری بابلیش دوو ئۆتۆمبێلی دیكە لە شارۆچكەی شومولی باشووری شارەكە تەقینەوە و  بەهۆیەوەش 10 كەس كوژران 24 كەسی دیكەش برینداربوون، سەرچاوەیەكی ئەمنی ناوچەكە رایگەیاند: سەرەتا  ئەمڕۆ بەیانی ئۆتۆمبێلیكی مینرێژكراوە كە لە تەنیشت بنكەی پۆلیسی شومولی راگیرابوو و دواتر تەقییەوە و دواتریش تەقینەوەی دووەم لەرێگای ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوەی دیكە لە نزیك نەخۆشخانەی  شوملی روویدا كە بەهۆیەوە كوژرا و برینداری لێكەوتەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار