٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

روسیا: پەیوەندی نێوان هەولێر ومۆسكۆ مێژووییە

سەرچاوە: KDP.info

روسیا  –KDP.info   /  جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا،پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان رووسیا بە پەیوەندییەكی مێژووی وەسف دەكات و بۆ سەردەمی سەركردەی نەتەوەی كورد مەلا مستەفا بارزانی دەگەرێنێتەوە، لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی (روسیا الیوم ) بۆغدانۆف رایگەیاند: ئومید دەكەین سەردانەكەی بەرێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ مۆسكۆ، هیچ كاردانەوەیەكی پۆزەتیڤی لە پەیوەندییەكانی نێوان (مۆسكۆ و بەغدا)ی لێنەكەوێتەوە، لەبەر ئەوەی پەیوەندی نێوان (روسیا و هەرێمی كوردستان)پەیوەندییەكی مێژوویی و درێژ خایەنە و بۆ سەردەمی سەركردەی نەتەوەی كورد مەلا مستەفا بارزانی دەگەرێتەوە، لەبارەی گرێبەستەكانی چەكی روسیاش، بۆغدانۆف رایگەیاند: فرۆشتنی چەك پەیوەندی بەكێشە نێوەخۆییەكانی نێو وڵاتانی عەرەبی ئەمو ئەو نییە، ئێمە چەك بەو وڵاتانە نا فرۆشین، تا لەدژی گەلەكەیان بەكاری بێنن، هاوكات روسیا پەیوەندی باشی لەگەڵ عێراق هەیە و رێز لەسەرەوەی و ئارامی و یەكپارچەیشی دەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار