هه‌ولێر .. پاتریاكى كلدان له جیهان گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان و له‌لایه‌ن فازڵ میرانی پێشوازی لێكرا

ئیرۆ ب رێ یا باله‌فرخانه‌یا ناڤنه‌ته‌وه‌یی یا هه‌ولێرێ، باتریاركی كلدانى ل جیهانێ مار لویس رۆفائیلێ یه‌كێ گه‌هشته هه‌رێما كوردستانێ، ب گه‌هشتنا نافهاتى ژى ژبال فازل میرانی سه‌كره‌ته‌رێ بیرۆیا سیاسی یا پارتیا ده‌موكراتا كوردستانێ و نوونه‌رێ سه‌رۆك بارزانی، هه‌روه‌ها هه‌ژماره‌كه به‌رپرسیارێن سیاسی و ئیداری و وه‌زیرێن هه‌رێمێ ڤه هاته پێشوازیكرن.
مار لویس ڕوفائیلى یه‌كه‌م ساكۆ پێش چه‌ند ڕۆژێك له ده‌وڵه‌تى فاتیكان له لایه‌ن سنهادۆسى پیرۆزى كه‌نیسه‌ى كلدانى وه‌كو سه‌رۆكى ئه‌و كه‌نیسه‌یه له جیهان هه‌ڵبژێردرا و له لایه‌ن قه‌داسه‌تى پاپا بندۆكتسى شازده‌هه‌مه‌وه په‌سه‌ند كرا . دواى گه‌یشتنیشى بۆ هه‌ولێر، پاتریاكى كلدان له جیهان سه‌ردانى شاره‌دێى عه‌نكاوه‌ى كرد و لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه پێشوازى لێكراو و له كه‌نیسه‌ى مار یوسفیش گووته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد.
باتڕیاك مار لویس ساكۆ به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى زاخۆیه له ماوه‌ى ڕابردوودا بۆ ماوه‌ى ده ساڵ مه‌ترانى كه‌ركووك و سلێمانى بووه و هاوكات بڕوانامه‌ى ماجستێرى له فقهى ئیسلامی‌دا هه‌یه و دكتۆراشى له مێژووى عێراق و زانستى مه‌سیحیدا هه‌یه. هه‌ر له‌باره‌ى سه‌ردانى باتریاكى كلدان له جیهان، فازل میرانى له لێدوانێكى تایبه‌ت به كوردستان زانیارى زیاترى خسته ڕوو.




