نێچیرڤان بارزانی ڕەخنەی لە به‌شداری نەكردنی بەرپرسە باڵاكانی عێراق لە مەراسیمی هێنانەوەی ڕوفاتی قوربانیانی ئەنفالكراو، نەگرتووە
له ڕاستکردنه‌وه‌یه‌کدا که ‘ڕادیۆ نه‌وا’ ئێواره‌ی دوێنێ بڵاوی کرده‌وه، ئه‌و هه‌واڵه‌ی خۆی ڕه‌ت کرده‌وه که گوایه سه‌رۆکوه‌زیران نێچیرڤان بارزانی ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی باڵای عێراق کردبێت به هۆی به‌شداری نه‌کردنیانه‌وه له مه‌راسیمی پێشوازیکردنی ڕوفاتی ئه‌نفالکراوانی گه‌رمیان.
له به‌دواداچوونێکدا که ڕادیۆ نه‌وا ئه‌نجامی داوه، ده‌رکه‌وتووه که پۆلێک به‌رپرسی باڵای عێراقی له مه‌راسیمه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی سلێمانی به‌شدار بوون و بریکاری وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق وتاریشی پێشکه‌ش کردووه.
له ڕاستکردنه‌وه‌که‌ی نه‌وا دا هاتووه که نێچیرڤان بارزانی بە هیچ شێوەیەك گلەیی لە بەشداری نەكردنی بەرپرسە باڵاكانی حكوومەتی عێراق نەكردووە، بەڵكو سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەخنەی لەو سیاسەتە گرتووە كە هەندێك لایەنی سیاسی ئەمڕۆ لە عێراقدا بە هەموو توانایەكیانەوە، هەوڵ دەدەن شوێنەواری تەعریب و ئەنفال و كۆمەڵكوژی نەسڕێتەوە و دەیانەوێت وەك خۆی بمێنێتەوە.
شایانی باسه که له مه‌راسیمی پێشوازیکردنی ڕوفاتی ئه‌نفالکراوانی گه‌رمیان، بریکاری وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق و نوێنه‌ری دادگای تاوانه‌کان له عێراق به‌شدار بوون.




