کوتلەکان داوادەکەن کەمکردنەوەی بەشە بودجەی ھەرێم بخرێتە دەنگدان، کوردیش رەتیدەکاتەوە

بهغدا- تایبهت به KDP.info/ وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی دەڵێت: دەنگدان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ڕۆژی دوو شەممە دواخرا، ئاماژەی بەوەشکرد کوتلەکانی ناو پەرلەمان داوادەکەن کەمکردنەوەی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە17%بۆ12%بخرێتەدەنگدان، بەڵام لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی ڕەتیکردەوە.
موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: بەھۆی نەبوونی تەوافق لەنێوان کوتلەکان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە نەخرایە دەنگدانەوە و دواخرا بۆ ڕۆژی دوو شەممەی داھاتوو.
موئەید تەیب گوتیشی: تاوەکو ئێستا داواکارییەکانی کوردیش یەکلای نەبۆتەوە، بهتایبەت بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان و بودجەی پێشمەرگە و پارەی کۆمپانیاکانی نەوت کە لە ھەرێمی کوردستان کاردەکەن، چونکە داوا دەکەن کەمکردنەوەی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە17%بۆ12% لەپەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە و چەند سزایهکیشیان بۆ ھەرێمی کوردستان داناوە گەر نەوت ھەناردەی دەرهوە نەکەن، بەڵام لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی رەتیکردۆتەوە، لەبەرئەوەی گەر بخرێتە دەنگدان بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە.
ناوبراو روونیشیکردهوە، بڕواناکەم بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان کەم بکرێتەوە، تەنھا دەیانەوێ فشار لەسەر ھەرێمی کوردستان دروست بکەن، چونکە لەدەستور بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان 17%دیاریکراوە و ناتوانن کەمی بکەنەوە.
بڵند ئیبراھیم




