سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاروانێكی كۆمه‌ك وهاوكاریی بۆ لێقه‌وماوانی لافاو له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ره‌وانه ده‌كات

له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 7/2/2013 له هه‌ولێره‌وه كاروانێكی هاوكاریی به‌ره‌و پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ره‌وانه كرا، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كۆمه‌ك به‌سه‌ر لێقه‌وماوانی لافاو له چه‌ندین ناوچه و دێهاتی سنووری ئه‌و پارێزگایه دابه‌ش بكرێت كه به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه زه‌ره‌رمه‌ندبوون.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌كی باڵا له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه پێكهێنرا كه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی هه‌رێم و پارێزگای هه‌ولێریشی له‌خۆ گرتبوو، كار بۆ چۆنیه‌تی ئاماده‌كردن و گه‌یاندنی ئه‌و كاروانی كۆمه‌كه كرا كه پێكهاتبوو له هاوكاریی جۆراوجۆری به‌هاناوه‌چوون و كه‌ره‌سته‌ی خۆراك.




