٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەنجێك بەهۆی سەرما لە چیا رەقدەبێتەوە و لەچەمچەماڵ و سلێمانیش 2 كەس كوژران

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی– KDP.info/ بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە لە سنووری ناحیەی چەمچەماڵ كەسێكی تەمەن 33 ساڵ و لە سلێمانیش كەسێكی دیكەی تەمەن (57) ساڵ دەدرێنە بەر دەستڕێژی گولــلە و لە گوندێكی سەر بە ناوچەی باسنێش شوانكارەیەك بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەست دەدات، سەرچاوەیەك لە ناحیەی چەمچەماڵەوە بە فورات نیوزی رایگەیاند: كە هاوڵاتییەكی تەمەن 33 ساڵ بە ناوی (د.م.ر) لەكاتی ئازادبوونیدا لە بەندیخانە، لەنزیك بازاڕی ناحییەكە لەلایەن كەسێكەوە دەدرێتە بەردەستڕێژی گولــلە و دەكوژرێت، سەرچاوە ئەمنییەكانیش رایانگەیاند: كە ( د.م.ر) پێشتر بە تۆمەتی كوشتن بەمادەی 405 دەستگیركراوە، بەڵام دوای پێداچوونەوە بە دۆسیەكەیدا لەسەر بڕیاری دادوەر بەكەفالەت ئازادكراوە، هەمان سەرچاوە رایگەیاند: كە بكوژكە خەڵكی قەزای كۆیەیە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستی پێكردووە، دوێنێش لە گەڕەكی شێخانی شاری سلێمانی گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ و خەڵكی شاری سلێمانی، پیاوێكی تەمەن 57 ساڵ دەداتە بەر دەستڕێژی گولــلە و بە سەختی برینداری دەكات، پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە قوربانییەكە گیانی لەدەست دەدا و پاش رووداوەكە بە ماوەیەكی كورد بكوژەكە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەكرێت، وەك باسكراوە رووداوەكە بەهۆی كێشەی ژنخوازییەوە و بووە، هاوكات شەوی رابرد‌وو لە چیاكانی گوندی سیرینی ناحیەی باسنێ كە دەكەوێتە سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشوری كوردستان، گەنجێك كە پێشتر كاری كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی لە ناوچەكە كرد‌ووە، بەهۆی سەرما رەقدەبێتەوە،تەرمی ئەو گەنجە كە تا ئێستا ناسنامەكەی رانەگەیەنراوە، دوای دۆزینەوەی رەوانەی بنكەی پۆلیسی ناوچەكە كراوە .

هەواڵی پەیوەندیدار