٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سكرتێری ئیبراهیم جەعفەری و بەرێوەبەری گشتی ئاوەدانكردنەوی عێراق تیرۆر كران

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا–KDP.info/ بەیانی ئەمرۆ سكرتێری نوسینگەی ئیبراهیم جەعفەری سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی لە رۆژئاوای شاری بەغدا تیرۆر كرا، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری بەغدا بە ماڵپەری موسەلەی رایگەیاند: لە هەولێكی تیرۆریستی لەرێگای مینێكی موگناتیسی كە بە ئوتومبێلكەی تەقیوەتەوە، سكرتێری نوسینگەی ئیبراهیم جەعفەری سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی( حەیدر موحەمەدی) دەست بە جێ‌ كوژرا، سەرچاوەكە راشیگەیاند : دوای روداوەكەش هێزە ئەمنیەكان گەمارۆی ناوچەكەیان داو لێكۆڵینەوەیان لە روداوەكە دەست پێكردوو تەرمی كوژراوەكەشیان بۆ نەخۆشخانەی دادی ناوچەكە گواستەوە.لەلایەكی دیكەوە لەباكووری رۆژئاوای باكوری بەغدا بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حومەتی عێراق لە رێگای هەولێكی تیرۆریستییەوە كوژرا.

هەواڵی پەیوەندیدار