یەكێتی ئەوروپا پشتگیریی خۆی بۆ دانوستانەكانی ئیمرالی ڕاگەیاند

فەرەنسا–KDP.info/ یەكێتی ئەوروپا پشتگیریی خۆی بۆ دانوستانەكانی ئیمرالی و هەوڵەكان لە پێناو كۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ڕاگەیاند، بەپێی هەواڵی ئەنادۆڵی توركیا: رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی ئەورووپا لە ستراسبۆرگ، لەدانیشتنێكی دا كە زیاتر لە یەك كاتژمێری بۆ پرسی كوردی توركیا و گرتنەبەری گفتوگۆ وەكوو ڕێكاری كۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا تەرخان كردبوو، لەم دانیشتنەدا لوسینا كریگتون، وەزیری كاروباری یەكێتی ئەورووپای ئێرلەندا كە وڵاتەكەی سەرۆكایەتی ئەم خولەی یەكێتییەكەی لە ئەستۆدایە گفتوگۆكانی نێوان توركیا و عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەركردەی بەندكراوی (پەكەكە) لە دورگەی ئیمرالی بە دەرفەتێكی مێژوویی و بەنرخ وەسف كرد، هیواشی خواست كە هەر دوو لایەن بە باشی لەم دەرفەتە كەڵك وەربگرن و پشتگیری یەكێتی ئەورپاشی لەوباریەوە نیشاندا، هاوكات، هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی جەختیشی كردەوە: كە كوردەكانی توركیا بە دوای مافە ڕەواكانی خۆیانن و توانای ئەوەیان هەیە كە لە گۆڕەپانی سیاسی و چالاكییە دیموكراتیكەكان بە چاكی ڕۆڵ بگێڕن.




