٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەدر: مالیكی ناتوانێت رەوتی سەدر لە هاوپەیمانی نیشتمانی بلۆك بكات

سەرچاوە: KDP.info

عێراق –KDP.info/ سەرچاویەك لە كوتلەی ئەحراری سەر بەموقتەدا سەدر هۆشداری بە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دا، كە ئەگەر رەوتی سەدر لە ریزەكانی هاوپەیمانی نیشتمانی بلۆك بكرێت، ئەو كات رەوتی سەدر هەڵویستی توندی دەبێت، سەركردەكەی رەوتی سەدر بە ئوری راگەیاند: دەركردن و بلۆككردنی رەوتی سەدر لەنێو هاوپەیمانی نیشتمانی كاری نوری مالیكی نییە، بەڵكو كاری خودی رەوتەكەیەتی كە ئایا هەڵویستی چۆن دەبێت،ئەو سەركردەیە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، هەروەها راگەیاند: رەوتی سەدر یەكێكە لە پارتە هەرە گرنگەكانی هاوپەیمانی نیشتمانی و ئەو كۆبوونەوە و بریارانەی كە لە دەرەوەی رەوتی سەدر بەرێوە دەچن، پێچەوانەی یاسای ناوخۆی هاوپەیمانی نیشتمانییە و مالیكیش هەموو كات دژی ئەو كەس لایەنانە دەوەستێت،كە لە گەڵ بەرژەوەندی و سیاسەتەكانی ئەو رێ نەكەن، شایەنی باسە: وەك چاودێران سیاسی ئاماژەی پێدەدەن، ناكۆكی نێوان نوری مالكی و سەدرییەكان بۆ شەری فرسان لە شاری بەسرا و رووداوەكانی ناوچەی سەدری بەغدا دەگەرێتەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار