٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی داوا دەكەن لەبودجەی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان دەرماڵەیەك بۆ مامۆستایانی ئاینی تەرخان بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 پەرلەمانی كوردستان -   KDP.info/ ئەمرۆ پێنچ شەممە 7/2/2013، دكتۆر حسن محمد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لەبەرێز مامۆستا مەلا عبداللە سەعید وەیسی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان و شاندێكی بالاڵای یاوەری كرد. لەدیدارێكدا كە دكتۆر بشیر خلیل حداد سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پەرلەمان ئامادەبوو.

سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، بەناوی شاندەكە و تەواوی مامۆستایانی ئاینی ئیسلام سوپاسگوزاری خۆیانی ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كرد و هەماهەنگی نێوان هەردوولای بەخاڵێكی وەرچەرخان دانا لەپێناو كردنەوەی كەناڵی پەیوەندی لەرێی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی و گفتوگۆ و بیرورا گۆرینەوە لەبارەی ئەو پرس و پێشهاتانەی لەوبوارەدا دێتە پێشەوە، دواتر داوایان لە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كرد لەمیانی گفتوگۆی بودجەی ئەمساڵدا كە هێشتا بەردەوامی هەیە پەرلەمانی كوردستان رەچاوی باری ژیان و گوزەرانی و پێویستی مامۆستایانی ئاینی بكات و دەرماڵەیەكی دیاریكراویان بۆ تەرخان بكرێ.

لەبەرامبەردا دكتۆر حسن محمد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وێرای بەخێرهێنان رۆڵی مامۆستا و زانایانی ئاینی لەبەرزكردنەوەی هۆشیاری تاكەكانی كۆمەڵ بەرز نرخاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن هاوكات پشتگیری لە داواكەیان نیشان دا و ئەوەی خستە روو مامۆستایانی ئاینی توێژێكن كاریگەری و كەسایەتی خۆیان لەنێو كۆمەڵ هەیە و پێویستە لەهەموو رووێكەوە رەچاوی ماندوبوونیان و باری ژیان و گوزەرانیان بكرێ و لەمیانی گفتوگۆی بودجەدا كار بۆ ئەوە دەكەین رەچاوی داواكاریەكەیان بكرێ .

هەواڵی پەیوەندیدار