لیژنەی ناوچەی هەولێر کۆتایی بە خولێکی زانستی هەلَبژاردنی هێنا

هه ولیر- KDP.info / بەمەبەستی گرنگیدان بەپرۆسەی هەلبژاردن و پێگەیاندنی توانستی کادیر بەشێوەیەکی زانستی، لەدرێژەی ئەو زنجیرە خولە رۆشنبیری و زانستیانەی مەکتەبی هەلبژاردنی لقی دوو بۆ کادیرانی لێژنە ناوچەکان ئەنجامی دەدات، ئەمرۆ ئامادەبوونی عەلی حسین بەرپرسی لقی دوو و کارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەکان، لیژنەی ناوچەی هەولێر کۆتایی بە خولێکی زانستی هەلبژاردنی بۆ ( 160) کادیر هێنا..
لە میانی کردنەوەی خولەکە کە لەلایەن ژمارەک مامۆستا و چالاکوانی بواری هەلبژاردن چەندین بابەت و زانیاری سەبارەت بە رێکخستن و چۆنیەتی ئەنجامدانی پرۆسەی هەلبژاردن و پێشکەوتنی کادیر بەفێربوونی زانستەکانی هەلبژاردن بەرێوەچوو، لە وتەیەکدا بەرپرسی لقی دوو دوایی پیرۆز بایی و بروانامەی خولەکە بەسەر کادیران، ئاماژەی بەگرنگی بایەخی هەلبژاردنەکان و بەرزکردنەوەی توانستی کادیر و چۆنیەتی وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەم پرۆسەیە لە کۆمەلگایەکی دیموکراسیدا بەپێویست دانا، هەروەها تەئکیدی کردەوە دەبێ کادیرانی پارتی رۆلی خۆیان هەبێت لە شارەزایی بنەماکانی پرۆسەی هەلبژاردن و هەروەها دەست پێشخەربن لەچۆنیەتی هۆشیاری جەماوەر بۆ هێنانە سەرسندوقەکانی دەنگدان.




