نەجیبە نەجیب : ئەگەر ئەمڕۆ لایەنە سیاسیەكان رێكبكەون راستەوخۆ بودجە دەخرێتە دەنگدانەوە
بەغدا – تایبەت بە kdp.info / چەند رۆژێكە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرقاڵی دانیشتن و گفتوگۆیە لەگەڵ نوێنەری سەرجەم كوتلەكان و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانە بەمەبەستی دارشتنەوەی پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق و ئەندامێكی لیژنەی داراییش دەڵێت ئەگەر ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەكان رێكبكەون راستەوخۆ بودجە دەخرێتە دەنگدانەوە.
نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لە بەغدای پایەتەختی عێراقەوە بە kdp.infoی راگەیاند: دوێنێ لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێكی تایبەتدا لەگەڵ نوێنەری كوتلە كوردییەكانی پەرلەمان كۆبۆوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق و ئەمڕۆش دانیشتن و گفتوگۆكان بەردەوامی دەبێت وەكو لیژنەی دارایی لەگەڵ نوێنەری كوتلە سیاسییەكان كۆدەبینەوە بۆ هەمان مەبەست.
نەجیبە نەجیب گوتیشی: ئەگەر لەمیانەی گفتوگۆكانمان لەگەڵ نوێنەری كوتلە سیاسییەكان هەموو گەیشتینە رێكەوتنێك ئەوا ئەگەری ئەوە هەیە راستەوخۆ بودجە بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام ئەگەر كوتلە سیاسییەكان نەگەیشتنە رێكەوتنێك دەنگدان بۆ رۆژانی ئایندە دوادەخرێت.
بڕوا بەرزنجی




