٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فاتیح مەولەوی زادە : بەداخەوە پەرلەمانتارانی گۆڕان واژۆیان بۆ زیادكردنی دەرماڵەی قوتابیان نەكردووە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی_ KDP.info/ سكرتێری یەكێتی قوتابیان ئاماژە بەوە دەكات كە پەرلەمان تارەكانی ئۆپۆزسیۆن لەپەرلەمانی كوردستان واژۆیان بۆ زیادكردنی دەرماڵەی قوتابیان نەكردووە، ئەوەش دەخاتەڕوو كە بەردەوام دەبن لە هەوڵەكانیان بۆ خزمەت كردنی قوتابیان .

دەربارەی ئەو هەوڵەی یەكێتی قوتابیان بۆ زیاد كردنی دەرماڵەی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان فاتیح مەولەوی زادە سكرتێری یەكێتی قوتابیان بۆ kdp.infoدەڵێت" سەبارەت بە زیاد كردنی دەرماڵەی قوتابیان ئەوە تەنیا كارێك نییە كە ئێمە كردوومانە، ئێمە یاداشتێكمان دایە پەرلەمان كوردستان بەتایبەتی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە 30/5/2011 كە بە پێشنیاری ئێمە بوو لیژنەی پەرلەمان لە 1/6/2011 وەڵامی سەرۆكی پەرلەمانی دایەوە كە پشگیری لە پێشنیارەكە دەكەن و داواكارن لە ساڵی نوێ دەرماڵە زیاد بكرێت، گوتی "پەرلەمانی كوردستان لە 22/8/2011 كە هاوپێچ دەقی یاداشتی یەكێتی قوتابیانی كوردستان بوو لەگەڵ پێشنیاری كۆمەڵێك قوتابی و پەیمانگای زانكۆی سلێمانی بوو نووسراوێكیان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە، بە مەبەستی تاوتوێ كردن و هەڵسەنگاندنی ئەو یاداشتە كە بەپێی یاسا گفتوگۆی زۆری لەسەر كراوە بۆئەوەی بخرێتە واری جێبەجێ كردنەوە".

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات دەست خۆشی لە لیستی كوردستانی دەكەن كە هەوڵی تەواویان داوە بۆ جێ بەجێ كردنی.

ئەوەشی خستەڕوو زۆرێك لە كۆلێژەكان ئەو دەرماڵەیان پێدراوە وەك زیادەكاری و بەشێوازێك كە ئەوەی 60 هەزار دیناری هەیە بكرێتە 100 هەزار دینار ئەوەی لە دەرەوەی سنوری پارێزگایە و بەشە ناوخۆی بدرێتێ 100 هەزار دینارە، ئەگەر بەشە ناوخۆی نەدرێت ئەوە زیاتر دەبێت لەو بڕەپارە گوتیشی " من بە دەستنووس لەلامە كە پەرلەمان تارانی ئۆپۆزسیۆن سەر بە گۆڕان واژۆیان نەكردووەە بۆ زیاد كردنی دەرماڵەی قوتابیان ".

 

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار