٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كڕین و فرۆشتنی دۆلار لە ئێران قەدەغە دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئێران- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ بە پێی میدیاكانی ئێران بانكی ناوەندی ئەو وڵاتە بە مەبەستی كونترۆڵكردنی بازاری ئێران پرۆژەیەكی پێشكەشی لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئێران كردووە و بە پێ ئەم پرۆژەیە تەنیا نرخی دۆلار و یۆرۆ لە بەرامبەر دراوی ئێراندا دادەبەزێت، هاوكات كڕین و فرۆشتنی دۆلار لە ئێران قەدەغە دەكرێت.

سەرچاوەكانی هەواڵی ئێرانی بڵاویانكردەوە كە بەشێكی دیكەی ئەم پرۆژەیە دەستنیشان كردن و دەستگیركردنی ئەو كەسانەیە كە لە نێو بازارەكانی تاران و سەرانسەری ئێراندا دەست بە كڕین و فرۆشتنی ئەوراقە دراوییەكان دەكەن.

لە بەرامبەردا ئابووریناسە ئێرانییەكان پێیانوایە كە ئەم پرۆژەیە ناتوانێت سەركەوتوو بێت و باشتر وایە بانكی ناوەندی ئێران هەوڵ بۆ پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی ئابووری باشتر بدات، چونكە په‌رلەمانی ئێران بە مەبەستی كونترۆڵكردنی بازارا پرۆژە یاسای گونجاوی لە بەردەستدایە و ئەم پرۆژەی بانكی ناوەندیش زۆرتر ماهیەتی تووڵە سەندنەوەی هەیە نەك رێوەشوێن وەرگرتن، هەر بۆیە ئەگەری سەركەوتنی زۆر لاوازە.

هەواڵی پەیوەندیدار