٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەڵاحەدین دەمیرتاش: ئەم قۆناغە زۆر گرنگ و واتادارە

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ KDP.info/ هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی سەلاحەدین دەمیرتاش لە په‌رلەمانی ئەوروپادا وتەیەكی پێشكەش كرد و ئاماژەی بە بارودۆخی توركیا و هەنگاوەكانی چارەسەر كردنی پرسی كورد كرد و گوتی: ئەو قۆناغە نوێیەی كە لە لایەن دەوڵەتەوە دەست پێكراوە و ئەو چاوپێكەوتنانەی كە بە مەبەستی ئامادەكردنی زەمینه‌یه‌كی گونجاو بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لەگەڵ ئۆجەلاندا دەكرێن زۆر گرنگ و واتادارن،  ئێمە وەكو پارتی ئاشتی و دیموكراسی بەو پەڕی هێزی خۆمانەوە پشتگیری لەم قۆناغە و چاوپێكەوتنەكان دەكەین.

دەمیرتاش لە وەڵامی پرسیاری یەكێك لە په‌رلەمانتارەكاندا سەبارەت بە قۆناغی نوێ لە توركیا گوتی:  هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی ئەم قۆناغە نوێیە تابۆیەكی یەكجار گەورە لە مێژووی توركیادا بۆ یەكەمجار تێكشكێندراوە و لە رووی نەفسیشەوە رای گشتی كۆمەڵگەی توركیا سنورێكی باشی بەزاندووە و رای گشتی وردە وردە بۆ شتی باشتر و گرنگتر ئامادە دەبێت.

سەلاحەدین دەمیرتاش لە درێژەی وتەكانیدا باسی شكاندنی تابۆی لە توركیا كرد و گوتی: ساڵانێكی درێژ بوو توركیا لە لایەن تابۆ بێ واتاكانەوە دەورپێچ كرابوو و ئەم تابۆیانەیش ببوون بە هۆكاری دواكەوتنی توركیا و ئاڵۆز بوونی باردۆخی توركیا، بەڵام ئەمرۆ شكاندنی ئەم تابۆیە دەستكەوتێكی یەكجار گرنگە بۆ توركیا هەر بۆیە ئێمە وەكو بەدەپە بەو پەڕی هێزی خۆمانەوە پشتگیری لەم قۆناغە دەكەین كە بووەتە هۆكاری تێكشكاندنی ئەم تابۆیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار