تەڤگەرا پارتییا كوردستانێ دادەمەزرێت
دیاربهكر- KDP.info/ بەرێوەبەر و ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی رێكخراو و ماڵپەڕی یەك بوونی وڵات لە دیاربەكر كۆبوونەوەی خۆیان ساز كرد و لەم كۆبوونەوەیەدا بریاری دامەزراندنی پارتییەكی نوێ سیاسی بە ناوی تەڤگەرا پارتییا كوردستانێ دەر كرا.
بە پێ سەرچاوەكانی هەواڵ لە شاری دیاربەكرەوە، لەم كۆبوونەوەیەدا سەرەتا بارودۆخی باكووری كوردستان و دۆزی كورد لەو بەشەی كوردستاندا هەڵسەنگێندراوە و دواتر ئاماژە بەوە كراوە كە بارودۆخی هەنۆكەیی باكووری كوردستان پێویست بوونی پارتییەكی نوێ سیاسی فەرز دەكات هەر بۆیە ئێمە دەست بە دامەزراندنی پارتییەكی نوێ سیاسی دەكەین.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی چارەسەر كردنی پرسی كورد لە باكووری كوردستان كراوە و جەخت لە سەر ئەوە كراوە كە تاقە رێگای چارەسەر كردنی بنەڕەتی پرسی كورد لە باكووری كوردستاندا دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردییە و تەڤگەرا پارتییا كوردستانێ بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ و تەقالا دەدات.




