٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێیەم پێشانگەی ناودەوڵەتیی تەندروستی بە بەشداری 140 كۆمپانیا لە هەولێر كرایەوە

سەرچاوە: AK News

سێیەم پێشانگەی ناودەوڵەتیی تەندروستی لە هەولێر بە بەشداری 140 كۆمپانیا كرایەوە.

پێشانگەكە بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی هەرێم و ژمارەیەك لە كونسوڵی وڵاتان لە هەولێر، هاتە كردنەوە.

عەبدوڵا ئەحمەد سەرپەرشتیاری پێشانگەی ناودەوڵەتیی هەولێر بە ئاژانسی (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند، بە بەشداری 140 كۆمپانیا لە 16 وڵات (ئەمەریكا، میرنشینی عەرەبی یەكگرتوو، سلۆڤاكیا، سووریا، پاكستان، لبنان، ئووردن، ئێران، توركیا، فڕەنسا، میسر، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و چەند وڵاتێكی تر).سێیەمین پێشانگەی ناودەوڵەتی تەندروستی لە هەولێر بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەوام دەبێ.

ڕوونی كردەوە، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو بە رێژەی 40% ژمارەی كۆمپانیاكان بۆ ئەم پێشانگایە زیادی كردووە، ئەوەش ئاماژەیەكی روونە كە بواری بازرگانیی تەندروستی پێشكەوتنی بەدەست هێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار