٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كار دەكرێ لەپێناو هەڵكەندنی چاڵێكی فراوان لە دەوری كەركووك

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك –KDP.info/ پارێزگاری كەركووك بە مەبەستی كەمكردنەوەی كردەوە تیرۆریستییەكانی سەر شارەكەی كە لەلایەن گروپە تیرۆریستییەكانەوە دەكرێن، بریاری هەڵكەندنی چاڵێكی سەرتاسەری بەدەوری شاری كەركووك دا، لە هەواڵێكی (كەركووك ناو) ئەوە خراوەتەروو:كە پێشنیازی هەڵكەندنی چاڵەكە بەدرێژایی 85 كم جێبەجێدەكرێت و چوار دەرگای سەرەكی هاتووچۆی دەرەكی لە شارەكە دەهێڵدرێتەوە، كە رێگاكانیش بە ئامێری پێشكەوتوو و كامێرا، چاودێری دەكرێت، لای خۆشییەوە ئەندامی ئەنجوومەنی پاریزگای كەركووك فوئاد حوسێن رایگەیاند: پێشنیازەكەی دكتۆر نەجمەدین كەریم بەئەنجوومەنی پاریزگا ی كەركووك گەیشتووە و پشتگیری زۆری پێشنیازەكە دەكرێت، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆكاری كەمبونەوەی كردەوە تیرۆریستییەكان و بەخشینی ئارامی بەشارەكە، بەپێی هەمان هەواڵ، پێكهاتەكانی دیكەی كەركووك عەرەب و توركمان لەسەر ئەو پێشنیازە رازین و دەخوان بەزووترین كات جێبەجێبكرێت، كە هەرچەند هەندێك لە ئەندامەكانییان، پێان وایە ئەم پێشنیازە مانای بێهێزی هێزەكانی ئەمنی پارێزگای كەركووك دەگەێنێ .

هەواڵی پەیوەندیدار