٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆك بارزانی : هەرێمى کوردستان دەیەوێت پەیوەندییەکى بەهێزى لەگەڵ ئێرلەنداى باکوور هەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ئیرله ندا -  KDP.info /  ئێواره‌ی سێ شه‌ممه‌  بە نوێنەرایەتى حکومەتى ئێرلەنداى باکوور ، خاتوو ئارلین فۆستەر وەزیرى بازرگانى و وەبەرهێنان ئێوارە خوانێکى لە سەر شەرەفى سەرۆک بارزانى و بە ئامادەبوونى ژمارەیەکى زۆر لە وەزیران و بەرپرس و وەبەرهێنەرانى ئێرلەنداى باکوور لە کۆشکى شاهانەى (هیلز براکاسل ) رێکخست کە تیایدا سەرۆک بارزانى لە وتەیەکدا وێراى سوپاس کردنى حکومەتى ئێرلەنداى باکوور رایگەیاند کە ئەو سەردانە نیشانەى ئەوەیە کە هەرێمى کوردستان دەیەوێت پەیوەندییەکى بەهێزى لەگەڵ ئێرلەنداى باکوور هەبێت و ئایندەیەکى گەشیش چاوەڕوانى هەر دوولامانە .
هه‌مان رۆژ  سەرۆک بارزانى سەردانى کۆلێژى میتروپۆلێتێنى بلفاستى کرد و لە لایەن وەزیرى کار و فێرکردن و راگرى ئەو کۆلێژەوە بە گەرمى پێشوازی لێکرا و پاشانیش بەشەکانى فێرکردن و راهێنانى ئەو کۆلێژەى بە سەرکردەوە و باسى هاوکارى هەر لە هەر دوو بوارى خوێندن و راهێنانى نێوان هەر دوو هەرێم کرد و دواتریش بە یاوەریى وەزیرى بازرگانى و وەبەرهێنانى ئەو وڵاتە موزەى مێژوویى (تایتانیک)ى شارى بلفاستى بە سەر کردەوە و ئاشناى قۆناخە مێژووییەکانى ئەو هەرێمە بوو .

هەواڵی پەیوەندیدار