تا كۆتایی ئەم مانگە ناوی 929 كەسی بێ بڕوا نامە بۆ دامەزراندن رادەگەیەنرێت

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاماری هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئێستا كار لەسەر جیاكردنەوەو پێداچوونەوەی ناوی ئەو كەسانە دەكرێت كە هیچ بڕوانامەیەكیان نییەو داوای دامەزراندینان كردبوو و پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی ئەم مانگە ناوەكات ئاشكرا بكرێن.
حوسێن كاكل بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر لە لێدوانێكیدا بۆKDP.infoگوتی: ئێمە وەكو بەرێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای هەولێر سەرقاڵی كاركردنین بۆ راگەیاندنی ناوی ئەو كەسانەی كە بێ بڕوانامەن بۆ دامەزراندن لە فەرمانگەو دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان 929 كەسەو ئەمەش دواین قۆناغی دامەزراوانی ئەمساڵی پارێزگای هەولێر و پێشبینی دەكرێـت تاوەكو دوو هەفتەی تر كارەكان بە كۆتا بهێنین و دواتر ئاراستەی لیژنەی وردبینی لە پارێزگای هەولێری دەكەین بۆ ئەوەی وردبینی بكەن و دواتر لە مالپەڕی فەرمی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكەین.
حوسێن كاكل گوتیشی: جگە لەو 929 پلەیەی دامەزراندن 300 پلە بۆ دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكان ماوە ئەویش بەسەر قەزاكان دابەشكراوە بەپێی پێویستی پسپۆڕییەكان و لەئایندەیەكی نزیكدا ئەو 300 ناوەش ئاشكرا دەكەین.




