٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان: وەزیرانی دارایی وپلان دانان لەوەڵامدانەوەی پرسیارەكان هیچ جیاوازیەكیان لەنێوان فراكسیۆنەكان نەكردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – تایبەت بە kdp.info / دوێنێ لە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی تایبەت بە پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی وەزیرانی دارایی و پلان دانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران بەڕێوەچوو، دواتر ژمارەیەك لە ئەندامانی فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن باسیان لە ئەوەكرد كە گوایا وەڵامی سەرجەم پرسیارەكانیان نەدراوەتەوەو جیاوازی لەنێوان ئەندامانی فراكسیۆنەكان كراوە، بەڵام ئەندامێكی لیستی كوردستانی ئەوە رەتدەكاتەوە.

 سەمیرە عەبدوڵڵا ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیستی كوردستانی بۆ kdp.infoگوتی: دوێنێ هەردوو وەزیری دارایی و پلان دانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان وەڵامی پرسیاری ئەو 92 ئەندامەی پەرلەمان دایەوە كە پرسیاریان لەمەڕ پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان كردبوو بەڵام جارێكی تر بۆ مەرامی سیاسی ئەندامانی فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن ناڕەزاییان دەربڕی لەسەر شێوازی وەڵامدانەوەو دانیشتنەكەی پەرلەمان بەڵام ئەو ناڕەزاییانە بەهیچ شێوەیەك لەسەر بنەمای راستی نین.

 گوتیشی: هەموو ئەو دەنگۆیانەش ناڕاستن كە دەگوترێت وەزیرانی دارایی و پلان دانان لەكاتی وەڵامدانەوەی پرسیارەكان جیاوازین لەنێوان فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كردووە بۆنمونە وەڵامی پرسیارەكانی لیستی كوردستانیان زیاتر داوەتەوە وەك لە پرسیارەكانی ئۆپۆزسیۆن بەڵام من پێموایە ئەوەندەی گرنگی بە پرسیارەكان ئۆپۆزسیۆن دراوە گرنگی بە پرسیارەكانی ئێمە نەدراوە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی جیاوازی نەكراوە.

بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار