٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گەنجێكی سوری بە پێڵاوەكەی هێرش دەكاتە سەر سەرۆك كۆماری ئێران

سەرچاوە: KDP.info

میسر –KDP.info / چوار كەس لە قاهیرەی پایتەختی میسر دەستگیركران، بەتۆمەتی هێرشكردنە سەر سەرۆك كۆماری ئێران، ئاژانسی هەواڵی میسر بڵاوكردەوە: كە سەرۆك كۆماری ئێران مەحمود ئەحمەدی نەژاد لە میانی سەردانەكەیدا بۆ میسر و لە كاتی هاتنە دەرەوەی لە مزگەوتی حوسەین لە قاهیرە كە پیاوانی ئەزهەریش یاوەری بوون، چوار كەس بەقسەی توند و بەرزكردنەوەی پێڵاوەكانیان، هێرشیان كردۆتە سەری و دواتریش گەنجێك بە پێڵاوەكەی هێرشی كردۆتە سەر ئەحمەدی نەژاد، بەڵام پێڵاوەكە بەر یەكێك لە پاساوانەكانی سەرۆك كۆماری ئێران كەوتووە، ئاژانسی ئەنادۆلی توركیاش ئاماژەی داوە: كە ئەو كورە گەنجەی پیڵاوەكەی لە ئەحمەدی نەژاد گرتووە بەرەگەز سووری بووە و لەكاتی سەرانەكەشیدا بۆ مزگەوتی حوسەین،سەرۆكی ئێران رووبەرووی دەیان توانج و دروشمی دژ بەسیاسەتەكانی وڵاتەكەی بۆتەوە و بەرپرسانی سەربازیش لێدوانەكەی سەرۆكی ئێرانیان بە شەرمەزار و ئیستفزاز بۆ میسرییەكان پێناسەكردووە، كە گوتبووی، وڵاتەكەی ئامادەیە، ئەگەر هێرش كرایە سەریان، بەرگری لە میسر و سعودیا .

هەواڵی پەیوەندیدار